پێرێز سەرقاڵی گرێبەستێكە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كە فلۆرنتینیۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەیەوێت بۆ ئەم ھاوینە یاریزانێكی ھێڵی ناوەڕاست بھێنێتە ریزی یانەكەیەوە.
پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی بڵاویكردەوە كە پێرێز فۆكسی كردووەتە سەر ئەستێرەیەك كە جیاوازە لەو ناوانەی كە لە پێشووتر پێشنیاز كرابوون وەكو پۆگبا و ئیریكسن و ڤان دێ بێك و فابیان رۆیز.
پێگەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لە ھاوینی داھاتوودا پێرێز بە چری دەست بە گفتوگۆ ئەكات لەگەڵ كارگێڕی یانەی لیڤەركوزنی ئەڵمانی بۆ سود وەرگرتن لە تواناكانی كای ھاڤرتزی یاریزانی ھێڵی ناوەڕاست.
دۆن باڵۆن دوپاتی كردەوە كە لیڤەركوزن بە مەرجی وەرگرتنی 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەكەیان ئەبن و پێرێزیش پێشوازی لەم بڕە كردووە.
Back to top button