كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 24 و سلێمانی و دھۆك 22 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 28 پلەی سیلیزی دەبێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٤ و نزمترین ١٣ پلە دەبێت و سبەی بەرزترین پلە ٢٥دەبێت و نزمترین ١٣دەبێت.
سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ پلە دەبێت و نزمترین پلە ١٤ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٣ دەبێت و نزمترینی ١٤ پلە دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ دەبێت و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ دەبێت و نزمترین پلە ١١ دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ دەبێت و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٩ دەبێت و نزمترین پلە ١٦ دەبێت.