روانگەی سوری: هەسەد 8 گوندی لە سەرێ کانی کۆنتڕۆڵ کردەوە

روانگەی سوری رایگەیاند هەسەدە 8 گوند لە دەوروبەری سەرێکانی لە ژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای کۆنتڕۆڵ کردەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” توانیویانە هەشت گوند لە دەوروبەری سەرێکانی کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.

روانگەی سوری ئاماژەی بە ناوەکان کردووە، ئەوانیش گوندەکانی، داودیە، سەعید، ریحانە، سویدیە، کنبەهر، عەبووش، ئوم شەعیفە و فەیسەڵییە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

ئاشکراشی کردووە، دوای چەند رۆژێک لە کشانەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە شارۆچکەکانی زرگان، جارێکی دیکە هێزەکانی سوپا چوونەتەوە نێو شارۆچکەکە.

روانگەی سوری دەڵێت: شەڕ لە ناوچەی سەرێ کانی بەردەوامی هەیە هەسەدە دەیەوێت پێشڕەوی زیاتر بکات.

 

Back to top button