سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: ئەمریكا لە پشت خۆپیشاندانەكانی عێراقە
دوای ئەوەی ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند, سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا ھەموو رێگەیەكی بۆ لەناوبردنی كۆماری ئیسلامی ئێران بەكارھێناوە، بەڵام سەركەوتوو نەبووە.
عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە، 40 ساڵە كابینە یەك لەدوای یەكەكانی ئەمەریكا ھەوڵی لەناوبردنی كۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن.
هەروەها سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گوتیشی: راستە بە هۆی سزاكان زیانێكی زۆر بەر ئێران كەوتووە ، بەڵام ئەوان ئامادە نین كە چۆك دابدەن و گوێرایەڵی داواكارییەكانی ئەمەریكا بن.
عەلی لاریجانی گوتیشی” ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت ئەمەریکا لە پشت ئاڵۆزکردنی دۆخەکەیە و دەیەوێ عێراق و یەمەن دابەش بکات”.