وەزیری هەرێم بۆ کارووبای پێکهاتەکان: حکومەت لەگەڵ پێکهاتەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

 

بە مەبەستی دروستکردنی زیاتری هەماهەنگی لە نێوان حکومەت و پێکهاتەکاتی هەرێم وا بڕیارە حکومەت لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان کۆ ببێتەوە, وەزیری پێکهاتەکان بۆ کارووباری پێکهاتەکان رایدەگەیێنێت ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان کۆدەبێتەوە.
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان رایدەگەیەنێت, ئەمڕۆ لە شاری لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی پێكهاتەی توركمان کۆبووینەوەو كۆبونەوەكە راوێژكارییە، پێكهاتەی توركمان پێكهاتەیەكی گرنگە و بەشدارە لە پرۆسەی سیاسی و حكومەت و ئەنجومەنی پارێزگاكاندا بەتایبەت لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر .
وەزیری هەرێم راشیگەیاندووە “لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە کۆدەبینەوە بە جۆرێک كۆبونەوەی داهاتوو لەگەڵ پێكهاتەی ئاشوری و كلدانیەكان دەبێت، دواتر لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەی ئێزدی و شەبەك و كاكەییەكان كۆدەبینەوە، ئامانج لەو كۆبونەوانە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان و حكومەتە لەهەمانكاتیشدا پشتیوانی پێكهاتەكانە بۆ حكومەتی هەرێم”.
ئەوەشی خستەڕو، لە هەرێمی كوردستان پێكهاتەكان بەشدارن لە حكومەت و پەرلەماندا و وەزارەتێكی تایبەتیشیان بۆ دانراوە، ئەوەش گرنگی و بایەخدانە بە مافی پێكهاتەكان، كە گرنگە مافەكانیان پارێزراو بێت.

Back to top button