لە ئەمریكا سێیەمین كۆنگرەی نەتەوەی كورد بەڕێوەچوو
بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و پرسی كشانەوەی ئەمریكا لە رۆژ ئاوای كوردستان ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی كورد و چەند كۆنگرێسمانێك سییەمین كۆنفرانسی ساڵانەی كۆنگرەی نەتەوەی كورد لە ئەمەریكا بەڕێوەچوو
بەیان سامی عەبدولرحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا لەو بارەیەوە رایگەیاند ، ئەم كۆنفرانسانە گرنگن و دەرفەتێك بۆ زیاتر لۆبیكردنی كورد لە ئەمەریكا دەرەخسێنێت, چەند تەوەركی پەیوەست بە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و پرسی كشانەوە ئەمریكا لە رۆژ ئاوا تاوتوێكران.
هەروەها نوێنەری هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا گوتیشی كۆڕوو كۆبوونەوەی لەم چەشنە بە قازانجی دۆزی كوردە, ئێستا ئەندامەكانی كۆنگرە پێكەوەو لەپێناو ناساندنی پرسی كورد دا خەبات دەكەن.
كۆنگرەكە ماوەی دوو رۆژو لە ژێر ناوی داهاتووی كوردستان لە نێوان دەرفەت و ململانێكان دا سازدرا، كە وتاربێژان بە پێداگرییەوە باسیان لەوە كرد پێویستە تێكۆشانی كورد لە دەرەوە بە دامەزراوەیی بكرێ و لەو چوارچێوەش دا گرینگی پتر بە لاوان بدرێت.