وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای بازرگانی به‌ریتانیا كۆده‌بێته‌وه‌

 

وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی عێراقی به‌ریتانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارۆنیس ئیما نیكسۆن كۆبووه‌. له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیی بازرگانییه‌كانیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای بازرگانی به‌ریتانیا كۆبوویه‌وه‌ كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌یمس پورنتۆن كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان و له‌باری ره‌وشه‌كه‌ بۆ پتر به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ و هاندانی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نكارانی به‌ریتانی بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌ سه‌ر كرا.

له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی ئه‌و ته‌ناهیییه‌ و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت، له‌باره‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و ئالوگۆری بازرگانی و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حكوومه‌تی هه‌رێمی نیشاندا بۆ پێشكه‌ش كردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران.

Back to top button