كه‌مال كلچدار ئۆغلو: ئه‌ردۆگان تیرۆریستە و پشتگیری له‌ داعش كرد، سیاسه‌ته‌كانی شكستی هێنا


 

سەرۆکی پارتی کۆماری خەڵک کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە رایگەیاند سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا لەسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستخواردوبون.

کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی کۆماری خەڵک کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە رایگەیاند سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا لەسوریا و ناوچه‌كه‌ شكستی هێناوه‌.

کلچدارئۆغلۆ راشیگەیاند، هەریەک لەئەردۆگان و ئەمریکا و سعودیە و قەتەر بەناوی دیموکراسییەوە دەستێوەردانیان لەپرسی سوریادا کردووه‌ و بوونەتە هۆکاری وێرانکردنی ئەو وڵاتە و هەزاران خێزانیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتوە.
سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا راشیگەیاند، ئەردۆگان پشتیوانی له‌ داعش کرد و وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی نەیناساندن، تەنانەت دوای کردەوە تیرۆرستییەکانی ئەو رێکخراوە لە ئیستانبول و ئەنقەرە کە گیانی سەدان هاوڵاتی کردە قوربانی.

Back to top button