ئه‌مریكا: سێ بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای كوردستان دروستده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزێكی 500 سه‌ربازی ره‌وانی رۆژئاوای كوردستان بكات، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژ ئاوای كوردستان سێ بنكه‌ی سه‌ربازی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی درووستده‌كات، كه‌ له‌ قامیشلۆ و ناوچه‌كانی دیكه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤی راگه‌یاندووه‌، ویڵایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ولده‌دات ئاماده‌ییه‌كی كرده‌ی هه‌بێت تا رێگه‌نه‌دات كه‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ ده‌ستی هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ نه‌بێت، هه‌روه‌ها كۆنتڕۆلی بیره‌ نه‌وته‌كان بكات له‌ رۆژئاوای كوردستان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دۆنالد تره‌مپ سه‌ رۆكی ویڵایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند بوو كه‌ هێزه‌كانیان ده‌چنه‌‌ رۆژ ئاوای كوردستان بۆ پاراستنی بیره‌ نه‌وته‌كان.

Back to top button