کارمەندێکی ڕێکخراوێکی ئەمریکا بەهۆێ هێڕشی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژرا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وام رایده‌گه‌یه‌نێت كه له چوارچێوه‌ی ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا هێڕشه‌كانیان بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان راگرتووه، به‌ڵام ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بلاویانكرده‌وه كه وێرای ئاگربەست، شەڕ و پێکدادان لە تلتەمر بەردەوامی هه‌یه .
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه كه ئه‌مرۆ به هاوه‌ن هێرشکرایە سەر رێکخراوی فری بێرما رەینجەرزی ئەمریکی و بەو هۆیەوە ئه‌ندامێكی رێكخراوه‌كه برینداربووە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوه‌كه كه له تیمی ته‌ندروستی بوونه لە بەرەی پێشەوەی شەڕ بوون و بەهۆیەوە دوو ئەندامیان برینداربوونە، به‌ڵام بەهۆی سەختی برینی، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ستداوه خەڵکی بۆرمایە و فۆتۆگرافەری تیمی فری بێرما رەینجەرزی ئه‌مریكی بووە. برینداره‌كه‌شیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حه‌سه‌كه گواستۆته‌وه.جێی ئاماژه‌یه رێکخراوی فری بێرما رەینجەرزی ئەمریکی، رێکخراوێکی خێرخوازییە و خزمەتگوزاری پێشکەش بە قوربانیانی شەڕ دەکات.