نوێترین پەیامی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی خۆپێشاندانەکان
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکی نوێدا ڕادەگەێنێت ، ئیستاش لەسەر ئەو باوەڕەیین هێچ هێزێکی ئەمنی عێراق بۆی نییە ڕاستەوخۆ ، خۆپیشاندەرانی عێراقی بکاتە ئامانجی فیشەک و ناشبێت توند و تیژیان لە بەرانبەر بکرێت .
هاوکات ئاشکرای دەکات ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە هەر ئەوانەن دەیانەوێت خەڵکی سڤیل بکەنە قەڵغان بۆ ئامانجەکانی خۆیان کە چەتەیی و بشێوییە ، دەنا ئەرکی هێزی ئەمنی پاراستنی هاووڵاتیانی عێراقە .
عادل عەبدولمەهدی لە پەیامەکەی دا باس لە وەستانی دەوامی زانکۆو خوێندنگاکان دەکات و دەڵیت ئێستا کاتی ئەوەیە ژیانتان بگەرێتەوە سەر دۆخی ئاسایی ، چوونکە داواکاریە یاساییەکان نابێت ببێتە هۆکاری پەک کەوتنی ژیانی رۆژانە .
سەرۆک وەزیران ئاماژە بە خاڵیکی جەوهەری دەکات و داوا لە خۆپیشاندەران دەکات ، تێکدەرەکان لە ریزەکانیان وەدەر نێن کە ئامانجیان تەنیا بشێوییەو بەس .
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ، بە ئاماژەدان بە تێپەڕاندنی یاسای بودجە و نیگەرانی خاوەن پرۆژە بیانیەکان بە تایبەت لە کەرتی نەوت ، دەڵێت بەو پێیە بێت زیانێکی زۆرمان بەر دەکەوێت ، کاریگەری ئەو زیانەش ڕاستەوخۆ لە سەر ژیانی هەژارانی ولات دەبێت .
دوا خاڵی پەیامەکە باس لە کەمکردنەوەی وادەی قەدەغە کردنی هاتو چۆ دەکات و پەی وایە ژیانی ئاسایی هاووڵاتیان دەبێت رێزی لێ بگیرێت و مافی خۆپیشاندەرانیش پارێزراو بێت .