فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی لە عێراق کردە ئامانجی مووشەکی
سەرچاوەیەکی سەربازی عێراق ئاشکرای دەکات ، مۆڵگەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هیزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سەلاحەدینی عێراق کەوتنە بەر هێرشی مووشەکی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو .
بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز ، سوپای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتوویەتی ، فڕۆکەیەکی بێفڕکەوانی نەناسراو رۆژی هەینی بە مووشەک مۆڵگەیەکی هاوبەشی سەربازی حەشدی شەعبی وسوپای پاسدارانی ئێرانی داوەتە بەر رەهێڵەی مووشەک لە ئامرلی ، وەک باس دەکرێت لەم هێرشەدا دوو کەس بریندار بوون .
شایانی باسە تا ئیستا هیچ گروپ و وڵاتێک بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی وە ئەستۆ نەگرتووە .