یەكێتی زەنگی مەترسیداری لێدا و ئامادەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوور هەرێمی كوردستان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جوان ئێحسان لە دیمانەیەكی دا كە گرینگی زۆری پێدراوە لە لایان میدیایی مخابەراتی سلێمانی باس لەوە دەكات ئەگەر هەمواری دەستووری عێراق بخرێتە ریفراندۆم ئەگەری هەیە خەڵك دەنگ بە ریفراندۆمی هەمواری دەستووری لە عێراق بدات، ئەمەش لەكاتێكدا بوو كە پێشتریش یەكێتی لەژێر ناوی نەوتی كەركووك لەدەستی پارتی دەستی بە هەڵمەتی مخابەراتی میدیایی كرد و دەرئەنجامی ئەم هەڵمەتە مخابەراتیە یەكێتی بە تەسلیم كردنی كەركووك كۆتایی هات”.

چاودێرانی سیاسی لەو بارەیەوە رایانگەیاندووە”یەكێتی كە لەناكاو كۆنگرەی رۆژنامەنووسی لەرێگای گوتەبێژەكەی ئەنجام دا لەسەر چەند بابەتێك كە هیچ پەیوەندی بە دۆخی سیاسی و ئیداری نەبوو تەنها زەمینەسازكردنی هێرش بوو بۆ دروست كردنی ناكۆكی لەنێوان حزبەكان و بەتایبەتی پارتی و یەكێتی ئاماژەی مەترسیداری لەرووی كاتی كۆنگرەكە كە لەبەغدا هەوڵێك هەیە بۆ هەمواری دەستووری عێراق پێشاندا،

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە دیمانەی گرینگی پێدراوەكەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جوان ئێحسان  لە میدیا مخابەراتیەكانی سلێمانی ئاماژەی زۆر مەترسیدارن كە یەكێتی لەهەوڵی ئەوەدایە لە هەموواری دەستووری عێراق، هاوشێوەی 16ی ئۆكتۆبەر رێكەوتنێكی تر بكات كە دواجار لە رێكەوتنەكەدا بوونی خۆشی بدۆرێنێت هەروەك فرۆشتنی كەركووك بە بێ پارە”.

جوان ئێحسان هاوشێوەی سەرۆكی فراكسیۆنی ئەوسای یەكێتی ئاڵا تاڵەبانی لە 16ی ئۆكتۆبەر كە بانگەشەی ئەوەی دەكرد ئەوان بەرگری لە نەوت دزین ناكەن و دواجاری كەركووكیان لەژێر ئەو ناوەدا فرۆشت، ئێستا جوان ئێحسان لێدوانی سەرسورهێنەر دەدات لەباری لەناو بردنی كوردستان لەلایان خەڵكی كوردستان ئەمەش ئاماژەی جۆڕێك لە نیازی یەكێتیە كە دەیەوێت زەمینەی هەمواری دەستوور و كۆتای هێنان بەقەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان لە ناو خەڵكی خۆیدا لەبار بكات.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن یەكێتی پاش ماوەیەكی تر بانگەشەی مامەڵەی راستەوخۆی پارێزگاكان لەگەڵ بەغدا دەكات ئەمەش بۆ ئەوەیە كە خەڵك ئامادە بكات بۆ ئەگەری هەمواری دەستوور بۆ كۆتایی هێنان بە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان”.

لە ئێستادا جەماوەرە كەمەكەی سۆسیاڵمیدیای یەكێتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە بانگەشەكانیاندا بە ئاراستەی كۆتایی هێنان بە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان ئاراستە كراون، بە روونی بانگەشە بۆ ئەوە دەكەن كە هەرێمی كوردستانیان ناوێت لەژێر ناوی هەمان ئەو بانگەشانەی كە بۆ كەركووك دەیان كرد پێش 16ی ئۆكتۆبەر كە بەناوی دزین و گەندەڵی دەیانكرد بۆ شەرعیەت دان بە فرۆشتنی كەركووك ئێستا بۆ كۆتایی هێنان بە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بەهەمان شێواز بانگەشە  دەكەن”.

Back to top button