سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایەكی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران كرد
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایەكی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران كردو ڕایگەیاند” پەیامی خۆپیشاندەران گەیشتە دەسەڵات بۆیە داوا دەكەم بارودۆخ ئاسایی بێتەوە”.
سەرۆك وەزیرانی عێراق نەیشاردەوە كە خۆپیشاندانەكانی عێراق زیانی دەیان ملیۆن دۆلاریشی لە وڵات داوە و ئەوەش بارقورسی بۆ حكومەتی عێراق دروست كردوە”.
لە خۆپیشاندانەكانی عێراق تا ئێستا ٢٥٠ كەس كوژراون و هەزارانی دیكە بریندار بون و ئامانجی خۆپیشاندەران گۆڕینی سیستەمی سیاسی و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراقە