یەكێتی 90 هەزار خانەنشینی نایاسایی هەیە و زیاتر لە 42 هەزار كەسیشی بەناشایستەی دامەزراون لەو بارەوەش هەرەشە دەكات

دوا بەدوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی چاكسازی لەبارەی مووچە ناشایستە و پلە باڵاكان و خانەنشینی نایاسایی خستە روو، لە ئێستادا یەكێتی بەهەموو هێزی دژی ئەم پرۆژەیە وەستاوە، هەرەشەی جۆڕاو جۆڕ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، سەرچاوەیەكیش دەلێت، 90 هەزار كەس بە خانەنشینی نایاسایی لەلایان یەكێتیەوە مووچەیان پێدەدرێت جگە لەوە 42 هەزار كەسی تر بەناوی رێكخراوەكان مووچەی ناشایستەیان پێدەدرێت كە لەكاتێكدا پلەكانی ئەو دامەزراوە نایاساییانە لەسەرووی بەرێوەبەرە”.

هەر لەبارەی ئاستەنگیەكانی یەكێتی لەبەرامبەر پرۆژەكانی چاكسازی ئەندامێكی لێژنەی هەماهەنگی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان محەمەد ئیلخانی دەلێـ”هۆكاری دواكەواتنی پڕۆژەیاسای چاكسازی، بەشێك لەلایەنەكانن نەك حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە حكومەت سوورە لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیاسایە.

ئەندامێكی تر پەرلەمانی كوردستان  سەعید هەركی لەسەر  فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشلێـ”لە ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەكی 11 كەسی بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاساكە بە سەرۆكایەتی وەزیری داد پێكهاتووە و كاری خۆیان دەكەن، سەرۆكی فراكسیۆنی ئێمە و گۆڕانیش بیروبۆچوونی خۆمان ئاراستەی حكومەت كردووە و ئێمە لەگەڵ ئەوەین چاكسازی تەنیا لە موچە نەبێت و هەمووی بە یەك پاكێج بكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی بەهەرەش و چەندان هەڵوێستی تر رێگری سەرەكی بەردەم ئەم چاكسازیەیە كە سەرچاوەكانی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان لە ئەگەر جێبەجێ كردنی پرۆژەكە زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار دەگەرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت..

لە هەرێمی كوردستان 160 هەزار خانەنشین هەیە و 100 هەزاری بەر یەكێتی كەوتووە، كۆی لایانەكانی تریش بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە 60 هەزار خانەنشینیان هەیە، ئەم لیستە خانەنشینی نایاسایی و یاساییەكان تێكەڵاو بوونە، بەڵام یەكێتی خەڵكێكی زۆری بە مووچەیەكی زۆر خانەنشین كردووە لەكاتێكدا تەنها بۆ بەرژەوەندی سیاسی و رێكخستنی خۆی ئەوەی كردووە نەك لەبەرامبەر خزمەتكردنی وەزیفی دا”.

Back to top button