لایه‌كى شه‌قامێكى سه‌ره‌كی سلێمانى داده‌خرێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە، لایەکی شەقامی سەرەکی راپەڕین – سلێمانی دادەخرێت.
لە راگەیەندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکردووە، نۆژەنکردنەوەکە له‌به‌رده‌م زانكۆی ئه‌مریكی تا باخی به‌ختیاری ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داوا لە شۆفێران ده‌كات بە ئاگابن و هەماهەنگ بن تا رێگاکە نۆژەندەکرێتەوە، به‌وپێیه‌ی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.