وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێنمایی نوێی بۆ جامڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێل بڵاوكرده‌وه
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی پێدانی مۆڵەت بۆ جام رەشکردنی ئۆتۆمبێل دەرکرد.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پەیجی ترافیك ئێف ئێم، رادیۆی فه‌رمی ھاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركردوه كه به له‌زگه‌ی تایبه‌ت به رێژه‌ی 30% بۆ 50% جامه‌كانیان رهشكراوه.
ئاماژە بەوەشكراوە، له‌ماده‌ی دووه‌مدا مۆڵه‌ت ده‌دات به‌جام ره‌شكردن بۆ كه‌سانێك كه خاوه‌نه‌كانیان كه‌سێتی مه‌عنه‌وین، یان به‌رامبه‌ر به‌بڕێك رسوماتی دیاریكراو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێكی داناوه.
مه‌رجه‌كانیش بیریتین له مانه‌ی خواره‌وه:
ـ پێشكه‌شكردنی داواكاری به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
ـ پێویسته تابلۆكه‌ی هی هه‌رێم بێت.
ـ مۆڵه‌ته‌كه‌ش بۆ یه‌ك ساڵه و ساڵانه ده‌بێت نوێ بكرێته‌وه.
ـ بڕی 400 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی 30% جامیان ره‌ش كراوه.
ـ بڕی 600 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 2/ب بۆ ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان جام ره‌ش ده‌كه‌ن و رێژه‌كه‌ی 30%.
ـ بڕی 800 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ره‌شكردنی جامه‌كانیان به رێژه‌ی 50% بێت.
ـ ملیۆنێك و 200 هه‌زار دیناری عیراقی، ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه بڕگه‌ی 2/ب له‌ماده‌ی چواره‌م به رێژه‌ی 50% جامی ئۆتۆمبێله‌كانیان ره‌ش ده‌كه‌ن.
ـ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له كۆمپانیاوه جامی پشته‌وه‌و ته‌نیشتی سه‌ر سندوق ره‌شن به‌ده‌رن له‌م رێنماییه.
ـ بڕی 20 هه‌زار دینار رۆژانه وه‌ك سزای دواكه‌وتن له خاوه‌نی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی جام رهشكردنهوهكهی نوێ نه‌كرده‌وه.
ـ بڕی 25 هه‌زار دیناریش وه‌ك رسوماتی كارگێری وه‌رده‌گیرێت له‌كاتی پێشكه‌شكردنی مۆڵه‌تی جام ره‌ش كردن یان نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت.