كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 25 و سلێمانی و دھۆك 23 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 27 پلەی سیلیزی دەبێت.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٥ و نزمترین ١١ پلە دەبێت و سبەی بەرزترین پلە ٢٦دەبێت و نزمترین ١١دەبێت.


سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ پلە دەبێت و نزمترین پلە ١١ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٤ دەبێت و نزمترینی ١١ پلە دەبێت.

هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ دەبێت و نزمترین ١١ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٤ دەبێت و نزمترین پلە ١٢ دەبێت.

لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٧ دەبێت و نزمترین ١٤ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ دەبێت و نزمترین پلە ١٥ دەبێت.

 

Back to top button