به‌فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى 384 پزیشك داده‌مه‌زرێن

لە فەرمانێکدا بۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کە واژووی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووه‌ ، لەبەر پێویستی داودەزگا تەندروستییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاژەی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی گشتی، بڕیارمان دا بە دامەزراندنیان.

لە فەرمانەكە باس لەوەش كراوە، ئەو كەسانەی دادەمەزرێن ژمارەیان 384 دەرچووی كۆلێژی پزیشكی/ بەشی كۆلێژی پزیشكی گشتیی زانكۆكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆكە، دامەزراندنەكە بۆ دەرچووانی 2018 بۆ 2019 خولی یەكەم و دووەمە لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستییە بە ناونیشانی پزیشكی نیشتەجێی خولاو بە مووچە و ناونیشانی شایستە لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونیان.
ئەو فەرمانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە پێشتر لە بەشێك لە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار كێشەی كەمی پزیشكی گشتی هەیە و چەندان بنكەی تەندروستی كەلێنی هەیە.
Back to top button