د. ڤیان سەبری: لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوور کۆدەبێتەوە
لێژنەی تایبەت بە هەموارکردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز دەکات.
د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی كەبۆهەمواری دەستوور دانراوە ، لە 18 كەس پێكهاتوون و سێ كەس لەوان كوردن و كەمینەكانیش نوێنەریان دەبێت.
سەبری سەبری ئاماژەی بەوەشكردووه، ئەمڕۆ شاندەكەی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون و بڕیار سبەی بەیانی لە بەغدا بەشداریی كۆبوونەوەی لیژنەكە بكەن”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، كەلەچەند رۆژی رابردوو لەژێر فشاری خۆپیشاندەران پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا دەستووری عیراق هەموار بكرێتەوە.
چاودێرانی سیاسیی کورد پێیان وایە، هەموارکردنەوەی دەستوور، کە لە ساڵی 2005 نوسراوە و زۆرینەی گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان پەسەندی کردووە، هەوڵێکی لایەنە شۆڤینییەکانی عێراقە بۆ رەتکردنەوە و لادانی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.