خامنەیی بۆ عەمار حەكیم متمانە بە ئەمریكا نەكەن

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی عەممار حەكیم, سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی عەلی خامنەیی كرد, هاوكاری زیاتری حەشدی شەعبی و هیلالی شیعی مژاری گفتوگۆكانی نێوان ئەم دوو سەركردە شیعەیە بووە, هەروەها داوا لە عەممار حەكیم دەكرێت باوەڕ بەئەمریكا نەكات .
رۆژی یەكشەممە 11-12-2016 عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری لەگەڵ عەمار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق خۆشحاڵیی خۆی لە پێكهاتنی هاوپەیمانی لەنێوان شیعەكانی عێراق دەربڕی و ئەو رووداوەی بە گرنگ وەسف كرد.
لە بەشێكی دیدارەكەدا عەلی خامنەیی ستایشی هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقی كرد بە تایبەتی لە هاوكاریكردنی هێزی حەشدی شەعبیدا، جەختی لەوەش كردەوە “حەشدی شەعبی سامانێكی مەزن و پاشەكەوتێكی گەورەیە بۆ ئەمڕۆ و دواڕژی عێراق و پێویستە پشتیوانی بكرێن و بەهێز بكرێن”.
رێبەری ئێران بە عەمار حەكیمی راگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك متمانە بە ئەمریكا نەكەن و گوتی “ئەمریكییەكان هەمیشە دژ بە هێزمەندی و هەژمونیی وڵاتانی ئیسلامی و بەتایبەت عێراقن، هەرگیز نابێ فریووی رواڵەت و بزەی ئەوان بخۆن”.
ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق وێڕای ستایشی ئامۆژگارییەكانی رێبەری ئێران و پشتگیرییەكانی كۆماری ئیسلامی، راپۆرتێكی سەبارەت بە رەوتی پێكهاتنی بەرەی نیشتمانیی شیعەكانی عێراق و ئەو كارانەی تاوەكو ئێستا ئەنجامدراون، پێشكەش كرد, كە یەكێك لە دەستكەوتە گرنگەكانی ئەو بەرەیە، پەسندكردنی یاسای حەشدی شەعبی بوو كە جگە لە ئەندامانی هاوپەیمانیی شیعە، دەنگی ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەری رەوتەكانی دیكەی عێراقیشی لە پشت بووە”.

Back to top button