ئەوەی گوتی شانازی بە فرۆشتنی كەركووك دەكەم دەیەوێت ببێتە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كێشە لەسەرەكان
میدیاكانی یەكێتی هۆكاری نیگەرانی یەكێتی ئاشكرا دەكەن و دەلێن لەبەر ئەوە یەكێتی نیگەرانە چونكە پارتی كاندیدیێكی یەكێتی رەتكردۆتەوە بۆ وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كێشە لەسەرەكان
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك یەكێتی رەوەند مەلا محموود پێشنیار كردووە بۆ وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كێشە لەسەرەكان، لەكاتێكدا ئەم كاندیدەی یەكێتی لە دیكۆمێنتەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دا زۆر بە ئاشكرا لە كەناڵەكانی راگەیاند دا گوتوویەتی شانازی دەكەم بە فرۆشتنی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەر”.
رەوەند مەلا مەحموود یەكێك لە تاوانبارەكانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر كە بە ئاشكرا گوتی شانازی دەكەم بە فرۆشتنی كەركووك داوایی بەرپرسیاریەتی ناوچەی كێشە لەسەرەكان دەكات، لەكاتێكدا ناوبراو شانازی بە فرۆشتنی كەركووك كردووە و لە دیكۆمێنتتاریەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دا لە میدیاكان دا هەیە”.
پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی یەكێتی بۆ وەزیری هەرێم بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان كە كەسێكی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر رەتكردەوە، كە ناوبراو بە ئاشكرا شانازی بە فرۆشتنی كەركووك كردووە، پارتی دەلێـت كەسێك شانازی بە فرۆشتنی ناوچە كێشەلەسەرەكان بكات چۆن دەبێت ببێتە بەرپرسی یەكەمیش لەو دۆسیەیە؟