پارتی دوو به‌رپرسی بۆ لقه‌كانی 19 و 21 ی ده‌ستنیشانكرد

لەدرێژەی ئەو زنجیرە گۆڕانكارییانەی لە ریزەكانی حزبەكەیدا ئەنجامیدەدات، پارتی دیموكراتی كوردستان دوو بەرپرس لقی دیاریكرد.

ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و بڕیار درا به‌ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان سه‌ید رێبوار ساڵح عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك به‌رپرسی لقی 19 و رزگار محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك به‌رپرسی لقی 21ی پارتی دیموكراتی كوردستان.

له‌ رێككه‌وتی 10ی10ی 2019 مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، كۆبووه‌وه‌ و بڕیار درا به‌ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان سه‌ید رێبوار ساڵح عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك به‌رپرسی لقی 19 و رزگار محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك به‌رپرسی لقی 21ی پارتی.

1 

Back to top button