پارێزگاری هەولێر: ئافرەتێک دەکرێتە جێگری پارێزگاری هەولێر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ خستنە رووی بەرنامەی کاری پارێزگاری نوێی هەولێر بەڕێوەچوو, پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت کە پارێزگار دوو جێگری دەبێت و لەو ێپشدا پشکی ئافرەت دیاری دەکرێت.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەك هاوكاری دامەزراندنی بەنزینخانەو كارگەی غاز ناكەن، بەڵام بەهۆی پێویستی پارێزگاكە و بونی بۆشایی دەرفەتی كار، هاوكارییەكی بێسنوری پرۆژەكانی پیشەسازی دەكەن.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند ” رێگا نادەین هیچ فشارێکی دەرەکی لەسەر فەرمانبەر و فەرمانگاکانمان هەبێت و هەیبەتی فەرمانگەو فەرمانبەری خۆمان دەپارێزین وە هەر كەسێكیش یاسا پێشێل بكات تا رادەستی دادگای نەكەین راناوەستین”. باسیشی لەوەكرد دەبێت هەموو فەرمانبەران لەكاتی یاسایی لە دەوام بن و پابەندی یاسابن.
پارێزگاری هەولێر لەبە بارەی پڕۆژەکان لە سنوری پارێزگا رایگەیاند: ئەوەی پێویست بێت لەسەر بودجەی پارێزگا پارە بۆ پرۆژەكان تەرخانكراوە و لەوانەش رێگای هەولێر-كۆیە و تونێلی پیرمام، كە لەم رۆژانەدا كارەكانیان دەستپێدەكەنەوە و تەواو دەكرێن”.
هەروەها سەبارەت بە پەیكەری كارگێڕیی پارێزگای هەولێریشەوە فرسەت سۆفی باسی لەوەكرد، چەند بڕیارێكی كارگێڕی دراوە لەوانە پارێزگار دوو جێگری دەبێت و لەوێشدا پشكی ئافرەتان دیاری دەكرێت.