دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی لێژنەی ئەمنی زیقار و کوڕەکەی دەرکرد بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەران

 

دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی عێراق ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنیەکان کوژران, ئەمڕۆ بە تۆمەتی تەقەکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران دادگای پارێزگای زیقاڕ بریاری دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی لێژنەی ئەمنی پارێزگاکەو کورەکەی دەرکرد.
بە پێی زانیاری میدیا عێراقیەکان ئەمڕۆ دادگای زیقار بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ جەبار موسەوی سەرۆک لێژنەی ئەمنی پارێززگا و کورەکەی دەرکردووە بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەران.
هەروە میدیاکان ئاشکرایان کردووە دوای ئەوەی ماڵی سەرۆکی لێژنەی ئەمنی لە زیقار لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا, کوڕەکەی موسەوی و پاسەوانەکانی تەقەی راستەوخۆیان لە خۆپیشاندەران کردووە قوربانی لێکەوتۆتەوە.
جەبار موسەوی هەفتەی رابردو تۆمەتی كوشتن و برینداركردنی 20 خۆپیشاندەری لەناوەڕاستی شاری ناسڕیە درابووە پاڵ و ئەمڕۆش فەرمانی دەستگیركردنەكەی دەركراوە.

Back to top button