مه‌رجه‌عێكی شیعه‌: به‌كارهێنانی گازی فرمێسكرێژ حه‌رامه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ بڵاوه‌ پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسك رێژیان به‌كار هێنا مه‌رجه‌عێكی شیعه‌ له‌ باره‌ی به‌كار هێنانی ئه‌و گازه‌ رای گه‌یاندووه‌ به‌كارهێنانی گازی فرمێسك رێژ حه‌رامه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌كارهێنانی بۆمبی فرمێسكڕێژ به‌رامبه‌ر به‌ خۆپێشانده‌ران حه‌رامه. قاسم ئه‌لتائی یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌كانی شیعه‌كانی عێراق له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی فرمێسكڕێژ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی خۆپیشانده‌ران و له‌ كارخستنی مێشكی هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ران فه‌توایه‌كی ده‌ركردووه‌ و ده‌ڵێت بۆمبی فرمێسكڕێژ حه‌رامه.

ئه‌لتائی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ هه‌ر كه‌سێك فه‌رمان به‌وه‌ بكات نابێت شه‌فاعه‌تی بۆ بكرێت جا مه‌سیحی بن یان مووسڵمان یان عه‌ره‌ب، یان له‌ ژێر هه‌ر ناو و ناونیشانێك بێت. قاسم ئه‌لتائی داواشده‌كات هه‌ر كه‌سێك بۆمبی فرمێسكڕێژی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا بایكۆتی بكه‌ن و له‌ هیچ كاروبارێكی دنیایی و كۆڕ و دانیشتنێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن و ناویان وه‌ك كه‌سانی تاوانبار بڵاوبكه‌نه‌وه.

ئه‌م فه‌توایه‌ی ئه‌لتائی له كاتێكدایه‌ ‌به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق به‌سه‌دان هاووڵاتی كوژران و برینداربوون به‌هۆی به‌كارهێنانی كازی فرمێسك ڕێژ و گولله‌وه.‌

Back to top button