سه‌رۆك كۆماری عێراق، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی ناوچه‌كه سه‌رۆك كۆماری عێراق له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ههولێرگهیشته هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراق و گۆڕانكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه كۆببێته‌وه.