رۆحانی نامه‌یه‌ك بۆ شای سعودیه و قه‌ته‌ر ده‌نێرێت داوای ئاشتیان لێده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و سعودیه هاوكات قه‌ته‌ر له گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه له‌و په‌ری ئالۆزیدا بوونه‌وه، گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رۆك كۆماری ئێران نامه‌یه‌كی بۆ شای سعودیه‌و شای قه‌ته‌ر ناردووه له باره‌ی ئاشتی ناوچه‌كه.
عه‌لی ڕه‌بیعی گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران له لێدوانیكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران نامه‌یه‌كی له‌مه‌ڕ ئاشتی له ناوچه‌كه بۆ شای سعوودییه‌و شای به‌حره‌ین ناردووه. ناردنی ئه‌و نامه‌یه له‌چوارچێوه‌ی دووپاتكردنه‌وه‌كانی تاران دێت كه بۆ ئه‌وه ده‌كۆشێت ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران گوتیشی پێم وایه ده‌شێت پێوه‌ندی دووقۆڵی فره لایه‌ن له‌ناوچه‌كه به‌دی بێت و نابێت گوشاره‌كانی ئه‌مریكا ببنه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان وڵاتانی دراوسێ. گوتیشی ئاشتی له ناوچه‌كه پێویست به هاریكاری به‌كۆمه‌ڵی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت له‌م دواییه‌دا ڕۆژنامه‌ی كوێتی كوێتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه ئێران وه‌ڵامی ئه‌رێنی له سعوودییه‌و به‌حره‌ین له‌باره‌ی نامه‌یه‌كی فه‌رمی تارانه‌وه پێگه‌یشتووه كه له‌باره‌ی پلانی ئاشتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ی ناردووه.