ئەفسەرێكی‌ پێشمەرگە لە ناوەران شەهید بوو

خواكوڕك
دوای كۆنتڕۆلكردنەوەی تەواوی خاكی كوردستان لە سنوری میحوەری ناوەران, لە ئێستادا هەلمەتی پاككردنەوەی ناوچەكە لە بۆمبی چێنراو لە لایەن تیمەكانی هەلگرتنەوەی مین دەستی پێكردووە بەو هۆیەوە, نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ لە گوندی‌ باریما-ی‌ میحوەری‌ ناوەران بەهۆی‌ تەقینەوەی‌ بۆمبێكی‌ چێندراوەوە لە ماڵێكدا ئەفسەرێكی پێشمەرگە بە پلەی ملازم شەهیدبووە.

حسێن كەڤەرگی‌ بەرپرسی‌ رۆشنبیری‌‌و راگەیاندنی‌ سوپای‌ سێی‌ زێرەڤانی‌ كە ئەركەكەی لەگوندی‌ باریمەیە راگەیاندووە:” نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ بۆمبێكی‌ چێندراو لە ماڵێكدا لە گوندی‌ باریما، تەقیوەتەوە كە پێشتر داعشی‌ لێبوەو بەهۆیەوە هەر لەوێدا ئەفسەرێكی‌ پێشمەرگە بەناوی كەریم سەلاحەدین كە تا شەهیدبوونی‌ ئەركەكەی‌ لە هێزی‌ ئاگری‌، سەربە وەزارەتی‌ پێشمەرگەبووە، شەهید بوو.

ئەفسەرەكەی زێرەڤانی گوتوشیەتی “ئەفسەرەكە ویستویەتی‌ لەگەڵ خاوەن ماڵەكە بچنەوە ناو خانوەكەوە كە پێشتر بەهۆی‌ هاتنی‌ داعشەوە چۆڵیان كردبوو، لەگەڵ تەقینەوەی‌ بۆمبەكە خاوەن ماڵەكەش لەوێدا برینداربووە، بەڵام باری‌ تەندروستی‌ جێگیرە”.

كەریم سەلاحەدین پلەی ملازمی یەك بووە خەڵكی‌ قەزای‌ سێمێلی‌ سەربە پارێزگای‌ دهۆكە.

 

ملازم عەبدالكریم
ملازم عەبدالكریم
Back to top button