گۆڕینی فیدراڵی بۆ كۆنفیدراڵی ..مه‌رجی كوردە به‌رانبه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ده‌ستوور
دوای ئەوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق لێژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار مانگ هه‌مواری ده‌ستوری عێراق بكرێته‌وه ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێ”ه‌رانی عێراق مه‌رجه‌كانی كورد بۆ ره‌زامه‌ندی دان له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستور راده‌گه‌یه‌نێت.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و شانده‌ی كورد كه چاوی به محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌وتووه هه‌مواركردنی ده‌ه‌ستووری به ته‌واوه‌تی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به گۆڕینی سیستمه‌وه هه‌یه له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه كورد ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ده‌بن له‌به‌رده‌م هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ستور بكرێت ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕگه‌ی ده‌ستووره‌وه كه ڕێ به سێ پارێزگه ده‌دات هه‌موار كردنی ده‌ستوور ڕه‌ت بكه‌نه‌وه‌و كوردیش سێ پارێزگه‌ی هه‌یه.
ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گوتیشی ئه‌و شانده‌ی كورد چه‌ند مه‌رجێكی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران پیشنیازكردووه به‌رانبه‌ر به هه‌مواركردنی ده‌ستوور له‌وانه‌یش نه‌گۆڕینی سیستمی په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆسكایه‌تی و گۆڕینی فیدراڵی به كۆنفیدراڵی.
هاوكات گوتیشی شانده‌كه‌ی كورد مه‌رجێكی دیكه‌شی داناوه ئه‌ویش پێكهێنانی هه‌رێمێكی نوێیه بریتی بێت له كه‌ركووك و ده‌ربه‌ندیخان و پارێزگه‌یه‌كی دیكه وێڕای پێكهێنانی هه‌رێمێكیش بۆ سوننه‌كان. هه‌ڵبه‌ت شاندێكی باڵای كورد به سه‌رۆكایه‌تی هوشیار زیباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا كردبوو.