سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڕوانێت و سوپاس و پێزانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه كه هه‌ميشه پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان كردووه و به‌تايبه‌تى له شه‌ڕى دژى تيرۆردا هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕۆڵى گه‌وره‌ى له تێكشاندنى داعشدا بينى.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌يتى ئاده‌م سميت كۆنگرێسمانى ديموكراته‌كان و سێ ئه‌ندامی کۆنگرێس و نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كانیان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته‌ر سه‌ر هۆكاره‌كان و داخوازيى خۆپيشانده‌ران و پێشبينى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى ئه‌منى له عێراق.
هه‌روه‌ها جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و شاندى هه‌ردوولا به‌شدار بوون، به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاريكارى له‌مباره‌يه‌وه، باس كرا.
له‌باره‌ى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ر سه‌ر چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه و سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ديكه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه له‌مباره‌يه‌وه هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌يه‌شى به يه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ركييه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
ئاڵوگۆڕكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى په‌نابه‌ران و هاتنيان بۆ هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو .