لاهوور جەنگی لە گەڵ میتی تورک کۆبوونەوەی نهێنی ئەنجام داوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک كەتووە” لاهوور جەنگی شەوی ڕابردوو بە سەردانێکی کوت و پڕ گەیشتۆتە ئەنقەرەو بەرپرسانی “میت ” پێشوازیان لێ کردووە .
لاهور جەنگی لە گەڵ دووکەسی تر کە ناسنامەیان دیار نیە، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە گەڵ بەرپرسی باڵای میت ( هاکان فیدان ) کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە، بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر بۆ ڕفاندن و ڕادەست کردنی ئەندامان و کادیرانی چاڵاكی ” پەکەکە ” لە سنوری ژێر دەسەڵاتی یەكێتی” .
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن ئەم سەردانە لە سەر داوای ( میت ) بووە بۆ تاوتوێی هۆکاری بڵاو بوونەوەی هەواڵی ڕفاندن و تیرۆری کادیرانی ( پەکەکە ) لە سلێمانی و بە تایبەتی کوژراوەکانی ( ئەزمەر )
ئەم کۆبوونەوە بە بڕیاری کردنەوەی بنکەیەکی نهێنی ( میت ) لە سلێمانی کۆتایی پێهاتووە و هەر هەمان شەو لاهور جەنگی لە گەڵ ئەو دووکەسە گەڕاوەتەوە سلێمانی .