ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپیشاندەران بە فیشەکی ڕاستەوخۆ پێکراون

خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا رۆژێکی خوێناوی تێپەڕ کرد و زیاتر لە 5 کەس بە فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان بوونە قوربانی .

 

ئاژانسی رۆیتەرز دەنووسێت دووانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ، بۆ جارێکی تریش بە هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکانی پایتەختی بەغدا و شەڕ و تێک هەڵچوون لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان هاتە ئاراوە .

 

رۆیتەرز لە زمان شایەتحڵانەوە دەنووسێت بەچاوی خۆیان بینیویانە ، ئەوانەی کوژراون ڕاستەوخۆ فیشەکیان بەرکەوتووە ، هاوکات کامێرەمانی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات 4 کەسی کوژراوی بە چاوەکانی خۆی بینیوە کە راستەوخۆ بە فیشەک لە سەر و سینگیان دراوە

Back to top button