ئەمریکا 9 کەسایەتی نزیک لە ڕێبەری ئێران ، یەک لەوان موجتەبا خامنەیی خستە لیستی گەمارۆکانەوە .

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند 9 کەسی سەربەخۆی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە ، یەک لەوان موجتەبا خامنەیی کوڕی ڕێبەری ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی ، بەرپرسی وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

هەموو ئەو کەسانەی سزای گەمارۆیان بەسەردا سەپاوە لە نزیکان و ڕاوێژکارانی عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێرانن ، وەک حکومەتی ئەمریکاش باسی دەکات ئەو 9 کەسە دەستیان لە هێرشە تیرۆریستیەکانی لوبنان و ئەرجەنتیندا هەبووە .

 

ئەو 9 کەسە بریتین لە ،محەممەد باقری فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران

حسێن دێهقان ڕاوێژکاری ڕێبەری لە بەشی پیشەیی بەرگری

محەممەد محەممەد گوڵپایەگانی بەرپرسی ئۆفیسی خامنەیی

وەحید حەقانیان جێگری بەرپرسی بەیتی ڕێبەری ئێران

غوڵامعەلی حەداد ، ئەندامی شورای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری بەشی نێودەوڵەتی عەلی خامنەیی

غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی فەرماندەی خاتەمولئەنبیا

Back to top button