لە بەردەم کۆنسولگەری ئێران لە کەربەلا 3 عێراقی کوژران

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان سەرچاوە ئەمنی و پەرستاری نەخۆشخانەکانەوە باس لە کوژرانی 3 عێراقی دەکات لە بەردەم کۆنسولگەری ئێران لە کەربەلا .

 

خۆپیشاندەران لە کاتێکدا ویستوویانە کونسولگەری ئێران ئاگر تێبەردەن هێزەکانی ئەمنی دەستڕێژی فیشەکیان لی کردوون و 3 کەس ڕاستەوخۆ پێکراون .

 

بەشێک لە ئامادەبووانی خۆپیشاندانەکە گوتوویانە  ئاگاداری ئەوە بوون ، کارمەندانی کۆنسولگەری ئێران دەسترێژیان لێ کردون

 

بە گشتی لە بەردەم کۆنسولی ئێران لە کەربەلا 3 کەس کوژران و 7 کەسی تریش برینداربوون ، کە لەناو بریندارەکان هێزە ئەمنیەکا ی عێراقیشی تێدایە

Back to top button