سەعدی ئەحمەد پیرە : بەچەند روونکردنەوەیەک نێوانی ئێمە و پارتی تێک ناچێت

 

هەفتەی ڕابردوو وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەوان نیگەرانن لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتن لە گەل پارتی ، هاوکات وتەبێژی پارتی وڵامی دایەوە زەمانی فیفتی فیفتی بەسەر چووەو یەکێتی پێویستە دەنگی خەڵک و کورسی بکاتە پێوەری دەسەڵاتی وەزارەتەکان .

 

هەر لەمبارەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ راگەیاندنەکان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت بەو چەند قسەیە نێوانی ئێمە و پارتی تێک ناچێت ، چوونکە دۆخی ناوچە بەجۆرێکە ، پێویستی بە یەک دەنگی و یەک هەڵویستی هەیە و گووتە بێژەکەمان هەڵەی کردووە .

 

سەعدی پیرە لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی من لە گەڵ ئەوە نیم لە ڕێگەی تیڤیەکانەوە ویست و داخوازیەکانی یاسایی خۆمان بەیان کەیین ، پێویستە ئاورێک لە چوواردەوری خۆمان بدەینەوە و دۆخەکە ژیرانە تاوتوێ کەیین .

 

Back to top button