بەشێر حەداد : گۆڕانکاریەکی گەورە بەم نزیکانە لە عێراق روودەدات
بەشیر حەداد جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بە ئاماژەدان بە پەرە ئەستاندنی توندوتیژیەکان لە خۆپیشاندانەکانی ئیستای عیراقدا دەڵێت گۆڕانکاری گەوروە لەم جەند رۆژەدا بەرێوەن
بەشیر حەداد بە کەناڵی کوردستان 24 ڕادەگەێنێت بەسیاسی کردنی خۆپیشاندانەکان ڕەوتەکەی بەرەو ئاقارێک بردووە بۆ دەستتێوەردانی هێزێکی نادیار ، بۆیەش لەم چەند رۆژەدا گۆرانکارییەک دێتە ئاراوە کەس چاوەڕوانی نەدەکرد ، بەڵام لە هەمانکاتدا دەڵیت نازاندرێت داهاتووەکەی چۆن دەبێت .
لە کۆتاییدا دەڵێت هیوادارم ئەو گۆڕانکارییە زیانەکەی بەڕادەیەک نەبێت گەلانی عێراق تووشی نەهامەتی زیاتر بکات