بڕیاری گەل ناوی شەقامی خومەینی لە نەجەف دەسرێتەوە ( ڤیدیۆ )
خۆپیشاندەرانی تورەی شاری نەجەف لە باشوری عێراق وێنەو تابلۆی شەقامی “ئیمام خومەینی” پیشێل دەکەن و ناوی دەنێن ( شەقامی شەهیدانی شۆڕشی تشرین )
لە وێنە و ڤیدیۆکانی سوشیال میدیا دەردەکەوێت کە چۆن خۆپیشاندەران وێنەو تابلوی خومەینی بەر شەق دەدەن و بە دروشمی حەماسیەوە هاوار دەکەن بە فەرمانی گەڵ ئەم شەقامە ئیتر ناوی شەقامی شەهیدانی شۆڕشی تشرینە .
خۆپیشاندەران و چالاکانی تۆڕەکۆمەلایەتیە عێراقیەکان ئێران بە تاوانباری سەرەکی و هۆکاری نەهامەتی گەلانی عێراق دەزانن .
جێگەی ئاماژەیە شەقامی ئیمان خومەینی لە شاری نەجەف لە 18 ی شوباتی 2015 لە لایەن شارەوانی نەجەفەوە بەو ناوە دیاری کرا .
الديوانية
3/ 11/ 2019 pic.twitter.com/mylYhuH6TB— اياد جمال الدين (@Ayadjamaladdin) November 4, 2019