شێخ جەعفەر: پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكشێنەوە كە رزگاری كردوون
خواكوڕك
لەدوای كۆنتڕرلكدرنەوەی ناوچە كوردستانیەكان لە ژێر دەستی داعش و جێگیر بوونی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە, بەشێك لەبەر پرسانی عێراقی داوای كشانەوەی پێشمەرگە دەكەن لەو ناوچانە, لە بەرانبەریدا شێخ جەعفەر مستەفا، دەلێت:” هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكشێنەوە كە رزگاری كردوون و هەموو ئەو شوێنانەیش خاكی كوردستانن”
شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی یەكەی حەفتای هێزی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاندووە: “هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكشێنەوە كە رزگاری كردوون و هەموو ئەو شوێنانەیش خاكی كوردستانن كە ئێستا لێی ماوەتەوە”.
هەروەها شێخ جەعفەر لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنەوەی حەویجە بە گوتویەتی :” كاتژمێر سفر دیاری نەكراوە بۆ گرتنەوەی ئەو شوێنەو ئەو هەڵمەتەشی كە هێزە عێراقییەكان دەستیانپێكردووە لە باكووری شارۆچكەكە بۆ ڕزگاركردنی ژمارەیەك گوندە, نەك تەواوی شارۆچكەكە لە دەست داعش”.