هیندستان.. كه‌سێك كه‌ ٤١ هێلكه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك خوارد، گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ ناوچه‌ی جوانپور-ی ویلایه‌تی ئوترا پرادێش-ی هیندستان كه‌سێك دوای خواردنی 41 هێلكه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداو نه‌یتوانی گره‌و له‌ هاوڕێكه‌ی بباته‌وه‌.

میدیاكانی هیندستان رایانگه‌یاند سوبهاش یاداو-ی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكده‌كه‌ون كه‌ ئه‌گه‌ر ٥٠ هێلكه‌ بخوات 2 هه‌زار روپیه‌ی هیندستانی (34 هه‌زار دیناری عێراقی) ده‌درێتێ، دوای خواردنی ٤١ هێلكه‌ به‌دوای یه‌كدا گیانی له‌ده‌ستدا.

یاداو، له‌ كاتی خواردنی ٤٢هه‌مین هێلكه‌دا هۆشی له‌ده‌ستدا و هه‌رچه‌ند گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام نه‌تواندرا رزگار بكرێت و گیانی له‌ده‌ستدا.

پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نن: یاداوی ته‌مه‌ن 42 ساڵ به‌هۆی زۆرخۆرییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

Back to top button