سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی سزایه‌كی سه‌یر به‌سه‌ر یاریزانه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت

ئۆلیڤەر دێ لۆرێنتێس سەرۆکی یانەی ناپۆلی به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی سزای یاریزانانی یانەکەی دەدات.

دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەی ناپۆلی لە سێریا ئەی، دێ لۆرێنتێس سەرۆکی ئەم یانەیە بریاریداوە کە یاریزانانی یانەکەی سزا بدات، سزاکەش پێک دێت لەوەی کە بۆ ماوەی یەک هەفتە پێویستە تەواوی یاریزانەکان لە کامپی راهێنانەکان بن بە شەو و رۆژ، واتە هیچ یاریزانێک بۆی نیە لەو ماوەیەدا بچێتە ماڵەوە و له‌ خێزان و منداڵ و خانه‌واده‌كه‌ی نزیك ببێته‌وه‌.

ناپۆلی لەم وەرزەی سێریا ئەی لە کۆی 11 یاری تەنها پێنج یارییان بردۆتەوە و لە پێنج یاری رابردووشیان تەنها یەک بردنەوەیان هەبووە.

Back to top button