ترس لە كوشتنی مەزلووم كۆبانێ لەلایان پەكەكەوە هەیە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، كۆنگرەی گەل كە بارەگاكەی لە قەندیلە داوای لە مەزلووم كۆبانێ كردووە، كە لە بەرامبەر جێبەجێ نەكردنی هێڵی سەرۆكایەتی بەشدار بێت و رەخنەداین خۆی بكات، بەڵام مەزلووم كۆبانێ ئامادە نەبووە بەشدار بێت و لە وەڵامدا گوتوویەتی كاتی ئەوەی نیە لەوكاتە سەردانی قەندیل بكات”.

بەگوێرەی زانیاریەكان مەزلووم كۆبانێ لە نامەیەكدا كە ئاراستەی كۆمیتەی ناوەندی پەكەكەی كردووە، داواكاریەكانی كۆنگرەی گەل بۆ رەخنەداین و لادان لە هێلی سەرۆكایەتی دا داوایەكی لە جێگای خۆی دا نیە، چونكە ناتوانێت لە سەنگەرەكانی بەرگری كردن لە ئێستادا بێت بۆ قەندیل”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە لەگەڵ كۆنسەی كۆماجڤاكێن كوردستان و گۆنگرەی گەل كۆبۆتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا نامەكەی مەزلووم كۆبانێیان خۆێندۆتەوە، لە دوای خوێندەوەی نامەكە بە لادان لە هێلی سەرۆكایەتی تۆمەتبار كراوە، دەستەواژەی ئیخیانەتیان بۆ بەكار هێناوە، بە كورناسیۆنی سوریایان گوتووە كار لەسەر دوورخستنەوەی مەزلووم كۆبانێ بكرێت لە ماوەیەكی كەمدا”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناو رێبەرایەتی خۆسەر ئاشكرای دەكات لە بەرامبەر هەوڵەكانی ئاپۆچیەكان بۆ ناشرین كردنی مەزلووم كۆبانێ ئەمریكیەكان و رووسەكان رایانگەیاندووە كە تەنها لەگەڵ مەزلووم كۆبانێ مامەڵە دەكەن، لەبەرامبەر دا پەكەكە میدیاكانی خۆی لەسەر مەزلووم كۆبانێ داخستووە”.

لە ئێستادا ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە بەهەڵچوون و توورەبوونێكی زۆر لێدوان دەدەن لەبارەی رۆژئاوایی كوردستان و ناكۆكیەكانی مەزلووم كۆبانێ و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە لە تەشەنەكردن دایە، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هەڵوێستی پەكەكە لەبارەی خۆپێشاندانەكان رێگری بووە، بێدەنگی قەندیل و باكوری كوردستان و بەشێكی زۆر لە پەنابەرانی كوردی سەر بە رێكخستنەكانی پەكەكە لە ئەڵمانیا بۆ ئەم ناكۆكیانە دەگەرێتەوە”.

 

سەرچاوەكەی رێبەرایەتی خۆسەر ئاشكرای كردووە بەكار هێنانی دەستەواژەی ئیخیانەت بۆ مەزلووم كۆبانێ مەترسی هەیە لەسەر گیانی ئەگەری هەیە ناوبراو بەرووداوێكی تەمومژاوی دا بكوژرێت، چونكە پێشتر ئەزموونی لەم شێوەیە لە ناو هێزەكانی سوریایی دیموكراتی و یەپەگەدا هەبووە”.

Back to top button