بەڤیدیۆ .. کچـە ڕۆژنامەنووسێکی سوری دەمەقاڵی لەگەڵ سەربازێکی تورك دەکات ، بـزانە چی پێ گوتووە ؟

چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە بۆ کچێکی ڕۆژنامەنووس لەکاتی دەمەقاڵی کردنی لەگەڵ سەربازێکی تورك کە لە نێو ئەرکێکی هاوبەشی ڕوسی – تـورکی دابوو و ئەم دەمەقاڵیە لە دوای ئەوە هات کە سەربازە تورکەکە بە عەرەبیەکی لاواز بە ڕۆژنامەنووسەکەی گوت قەدەغەیە لێرە وێنە بگریت و دەبێ 100 مەتر دەوورکەوێتەوە.

کچە ڕۆژنامەنووسەکە وڵامی سەربازە تورکەکەی دایەوە و گوتی بۆچی 100 مەتر دوورکەومەوە ئەمە خاکی سوریایە ئەمە خاکی ئێمەیە هەر کاتێ هاتینە نێو خاکی تورکیا بۆت هەیە ئەم داوایەمان لـێ بکەیت ، شایەنی باسە بوونی سەربازانی تورك لە دوای ئـــەو هێرشە هات کە تورکیا دژی هێزە کوردیەکانی سوریا ئەنجامی دا بە مەبەستی دوورخستنەوەیان لە سـنوور.

سەرچاوە : الحــــرە + ده‌نگی ئه‌مریكا

 

 

Back to top button