دووبارە .. بچڕانی هێڵی ئەنتەرنێت لە زۆربەی شارەکانی عێراق

لە بەیاننامەیەکی ڕوانگەی نێتبلۆکس بۆ چاودێری ئەنتەرنێت ڕایانگەیاند ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە خزمەتگوزاری هێڵی ئەنتەرنێت لە شاری بەغدا و زۆربەی شارەکانی دیکەی عێراق بچـڕا لە کاتێك دا وڵات شەپۆڵێکی ناڕەزایی دژی حکومەت بەخۆوەی دەبینی و ئاماژەشی دا لە کاتی نوسینەوەی بەیاننامەکە هێڵی ئەنتەرنێت تـا ڕێژەی 19 % خاوبوویەوە بەم شێوەیەش دەیان ملیۆن بەکارهێنەر بــێ بەش بوون لەم خزمەتگوزاریە.

هەروەها ڕوانگەکە گوتی شاری بەغدا و بەسرا و کەربەلا بەشی شێریان بەرکەوت لەم بچڕانە و پێیان وایە ئەم جارە گەورەترین بچرانی هێڵی ئەنتەرنێت بووە لە بەغدا و ئەمەش یەکەم جار نیە کە دەسەڵات داران عێراق ئەم کارە ئەنجام دەدەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ناڕەزایـیەکان و شایەنی باسە ڕۆژی دووشەممە بەلایەنی کەم 5 کەس کوژران لە گەورەترین شەپۆڵی ناڕەزایی خەڵك دژی حکومەت.

سەرچاوە : شەفەق نیـوز

 

Back to top button