تــرامپ ڤیدیۆیەکی ناڕەزایەکانی کەربەلای لە هەژمارە تایبەتەکەی خۆی لە توێتەر بڵاودەکاتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە تویتێکی تایبەت دا بە زمانی عەرەبی لە سایتی توێتەر و لەناوەڕۆك دا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووتەوە کە خەڵکی ناڕازی عێراق پیشان دەکات لە کاتی سوتاندنی دیواری قونسوڵخانەی ئێران لە شاری کەربەلا هەروەها بەرزکردنەوەی ئـاڵای عێراق و گوتنەوەی درووشمی دژ بە ئێران و هاواریان دەکرد ” ئێـران بۆ دەرەوە و کەربەلا هەمیشە ئازادە.
لەلای خۆیەوە ئێران هەموو جۆرە زیارەتێکی ئایـینی لە هاوڵاتیانی بۆ عێراق ڕاگرت تا کاتێکی نادیار و سەرچەم کارمەندانی خۆی کێشایەوە بەرەو تاران لە دوای تەشەنەکردنی شەپۆڵی ناڕەزایـیەکان لە بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق دژی دەستەی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەوایی ئێران لە وڵات کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 250 کەس و برینداربوونی 10 هەزار کەسی دیکە.
سەرچاوە : الحــــرە