تــورکیا ڕایگەیاند خوشکی ئەبو بەکر بەغدادیمان لە باکووری سوریا دەستگیرکردووە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی تورکیا فەخرالدین ئاڵتون لە تویتێکی خۆی دا لە سایتی توێتەر دووپاتی کردەوە کە خوشکی ئەبو بەکر بەغدادی کە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر کوژرا لە باکووری سوریا لە هەڵکوتانێكی هێزەکانیـان دا دەستگیرکراوە و ئێستا لە ژێـر لێکۆڵینەوە دایـە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی ڕوێتەرز گوتی بەرپرسێکی باڵای تورك ئاشکرای کرد کە ڕەسمیە عەواد ی تەمەن 66 ساڵ لە شاری ئەعزاز لە دەورووبەری باکووری حەلەب نزیك سنووری تورکیا و سوریا دەستگیرکراوە لەگەڵ هاوسەرەکەی و بوکەکەی و پێنج منداڵی دیکە و بە ئومێدن زانیاری ووردیان دەست کەوێت لەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

سەرچاوە : الجزیرە نـێت

 

Back to top button