كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی پرسی هه‌مواری ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و دۆخی سیاسیی و ته‌ناهی عێراق كۆ بوونه‌وه.
بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاره پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه سیاسییه‌ی له عێراق هاتووه‌ته پێش تاوتوێ بكرێت.