پارتی دیموكراتى كوردستان له مووسڵ ژمارەیەك پۆستی نوێی وەرگرت
پارتی ژمارەیەك پۆستی دیكەی لە مووسڵ وەرگرت و بەرپرسی لقی چواردەی پارتیش دەڵێ، لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەیەك پۆستی دیكەش وەردەگرین و رێككەوتن لەو بارەیەوە كراوە.
عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی 14 ى پارتی دیموكراتى كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه ، پارتی ژمارەیهك پۆستی دیكەی لە پارێزگای مووسڵ بەدەست ھێناوە، كە بریتین لە یاریدەدەری پارێزگای مووسڵ بۆ كاروباری ئیداری، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی مووسڵ، بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و ئیدارەی مووسڵ و بەڕێوەبەری وردبینی لە دیوانی پارێزگای مووسڵ.
خەلیل راشیدهگهێنێت ، پارتی لەگەڵ پارێزگاری مووسڵ رێككەوتووە تا لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەیەك پۆستی دیكە وەربگرێت و لە كاتی خۆیدا ئەوانیش رادەیەگەیەنین.
ناوبراو دهشڵێت ، وەرگرتنی پۆستە ئیدارییەكان لە مووسڵ بۆ خزمەتكردنی خەڵكی مووسڵە و سەرۆك بارزانی خۆیشی زۆر پێداگری لەسەر خزمەتكردنی ئەو ناوچەیە دەكات، لەبەر ئەوەش پارتیمان لە مووسڵ دەیەوێ لە رێگەی ئیدارەی مووسڵەوە خزمەتی خەڵكی مووسڵ بكات.