مووسەننا ئەمین: مەترسیەك لە عێراق ئاشكرا دەكات
ئەندام پەرلەمانی عێراق لە سەر فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەێنێت، خۆپێشاندانی مافێكی رەوایە، بەڵام ئەگەری كودەتای سەربازی لە عێراق هەیە”.
موسەننا ئەمین هەروها راشی گەیاندووە” ئه‌وه‌ی ئێستا له‌باره‌ی گۆڕینی ده‌ستووری عێراق ده‌گوزه‌رێت، مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانێت، كه ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق هه‌یه، خۆی له تۆپه‌ڵێك گه‌نده‌ڵی، میلیشیا، فه‌وزا و نه‌بوونی بنه‌مای ده‌وڵه‌تدا ده‌بینێته‌وه و له پارێزگاكانی عێراق میلیشیا و حزبه سیاسییه‌كان حوكم ده‌كه‌ن نه‌ك ده‌وڵه‌ت.
هەروەها مووسەننا ئەمین دەشلێـ”له عێراق یاسا سه‌روه‌ر نییه و دادگاش په‌كی كه‌وتووه و به هه‌زاران دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌وتوون و تا ئێستا رووبه‌ڕووی دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه، هەروەها راشی گەیاندووە” ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسییه خۆپیشاندان نییه، چونكه له‌كاتێكدا گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه، خۆپێشاندان مافێكی ره‌وای هاووڵاتیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسییه ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێ هێزی سیاسی سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بوونه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاراسته‌ی خۆپێشاندانه‌كان به‌لای توندوتیژیدا ببه‌ن و بارێكی نائاسایی درووست بكه‌ن و له رێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه رێگای به‌رده‌م كوده‌تا خۆش بكه‌ن.