بڕیاری هاوبەش ئەنجامی کۆتایی هەرسێک سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان بوو
لە دوای کۆتایی هاتن بە کۆبوونەوەی هەرسێک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا ، بڕیارێکی هاوبەش درا سەبارەت بە ئەگەری هەموارکردنەوە و گۆڕینی دەستووری عێراق کە کاریگەری تایبەتی لەسەر هەرێم و مافەکانی گەلی کوردستان دەبێت .
هەرسێک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، هاوکات لە گەڵ ئامادە بوونی یاریدەدەرانی هەرسێک سەرۆکایەتی لە دووای تەواو بوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە کە تاوتوێی دووایین گۆڕانکاریەکان و رووداوەکانی ئێستای عێراق و ناوچە کرا ، بڕیاردار بە هیچ شێوەیەک نابێت لە ئەگەری هەموارکردنەوە یان گۆڕینی دەستووری بنەڕەتی عێراق ، پێشێلی مافەکانی یاسایی کورد بکرێت .
لە دووای کۆبوونەوەی هەرسێک سەرۆکایەتی ، کۆبوونەوەیەکی تر لە گەڵ لایەنەسیاسیەکانی کوردستان بەرێوە چوو کە تەیدا دوکتور بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق تەیدا بەشدار بوو .